پاکەیج

پاکێجی خێزانی

پشووی خێزانی نیشانیداوین کە جیهان بچوکترە لە جیهانی جیلی پێشتر، پێدانی خۆشی لەڕادەبەدەر و فەنتازیای گەشت بۆ هەموو تاکەکان لە ئەزموونی کۆمپانیاکەمانە، وەک ڕابوونی منداڵەکان بە چالاکی بێوێنە، هەروەها ڕەخساندنی کاتێکی بە نرخ بۆ دایک و باوکان بۆ بەسەربردن، ژیانت پڕکە لە خۆشی

پاکێجی مانگی هەنگوینی

لە جیهاندا زۆر وێنەی رۆمانسی هەیە: ڕۆمیۆ لەژێر بالکۆنەکەی جولیێت، نیشانەی کوپید، کیلۆپاترا و قەیسەر. تۆش ساتە مێژوویەکانت لەشوێنێکی شاهانە و لەبیرنەکراو ئاهەنگ بگێڕە کە هەردەم لەیادتبێت، زێڕین تراڤڵ بەرەو ئەم جێگایانەت دەبات، ڕۆمانسیەت بێکەم و کوڕی دەکات، مانگێکی هەنگوینی خەیاڵی و پڕ ئاسودەییت بۆ دەڕەخسێنێت.

پاکێجی کەسیی ئازاد

یەکێک لە پاکێجە ئازادەکانی ئێمە هەڵبژێرە ئەگەر دەتەوێ ئازادی زیاتر و کاتی زیاترت هەبێت بۆ گەڕان و بینینی ئەو شتانەی دڵت ئارەزووی دەکات، سوودمەندبە لە باشترین پاکێجەکانمان لە ڕووی نرخەکانی بلیتی فڕۆکە، گواستنەوە، هەروەها باشترین هۆتێلەکان کە نزیکە لە شوێنی بازاڕکردن و باشترین ڕێستۆرانت. هیچ ڕیبەر و هاوڕێیەکت لەگەڵ نیە، هیچ خشتەیەکی کاتت بۆ دانانرێت، لەبەر ئەوە تۆ ئازادی چەند دەگەڕێیت و لە دەرەوە کات بەسەردەبەیت. پێویستت بە هەر یارمەتیەک هەبوو تەنها ماوەی تەلەفونێک لێت دوورین و ٢٤ کاتژمێر دەتوانیت پەیوەندی بکەیت

پاکێجی گروپی تایبەت

زێڕین تایبەتمەند و پسپۆڕە لە گەشتی تایبەت و گروپدا، ئەگەر ئامادەی بۆ گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەت، هاوڕێکانت، خوێندنگاکەت، ڕێکخراوەکەت، یانەکەت ئێمە خاوەن ئەزموون و شارەزایی تەواومان هەیە بۆ یارمەتیدانت، تۆ خەون ببینە و ئێمە بۆتدەکەین بە ڕاستی

دەستپێئەکات لە{{package.Price +' $ '}}